لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکان لە غەززە ٥ کەس شەهید بوون
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە کەناری غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس، جیبالیا و ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٥ فەلەستینی شەهید بوون.
سوپای رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە کەناری غەززە.
لە ئەنجامی هێرش سەر چەند ناوچەیەکی غەززە ٥ کەس شەهید بوون. ٢ کەس لە شەهیدەکان ٢ هاوڵاتی مەدەنی بوون کە پێشتر لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس بریندار بوبوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوکانی خۆجێ، لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران لە جیبالیا فەلەستینیێک شەهید بوو. هەروەها مەحمود سلێمان ئەلوادی لە ئەنجامی تەقەی قەناسبەدەستێکی سەهیۆنی لە گەڕەکی شوجاعیە شەهید بوو و براکەی بریندار بوو.
لە ناوچەی عەباسان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە ئەنجامی بۆردومانی داگیرکەران گەنجێک بە ناوی حەمدی ئەلبەریم شەهید بوو. بریندارێکی دیکە بە ناوی محەمەد سەلیم لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر شاری غەززە هاوڵاتیێکی مەدەنی گیانی لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەر لە دوای ئاگربەستی ١٠ی ئۆکتۆبەر لانیکەم ٢١٨ فەلەستینیی شەهید کردووە و ٥٩٨ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.